خرید بک لینک

درباره سایت

کوی شعر

امکانات وب

لە مەیخانەی خەما خەم خۆر و خامۆش
خەیاڵ و خەونی تۆ داخم دەکا خۆش


خودایا ئەم خەیاڵە خۆشه خاوه
لە خەونم جیا مەخە,خەم بێت فەرامۆش


له خەودا خاڵ و خەندەت خەیر و خاسه
ئەوەش ئەی خۆشەویست خەندەی خەسی تۆش


خەفەت خانەی دڵم خوێن و زووخاوه
لە زەخمم خوێ دەخا ئەخباری یارۆش


دەبێت ئاخر به خاڵت خەم له سەر خەم؟
بڵێم خۆش هاتی خۆزگا یاری سەرخۆش


خشەی خەم دێ و دەخنکێنێت خەیاڵم
وەها دەخزێی لە خەونم,ئاخۆ بێ خۆش


چ خەم دێ و خۆی دەخاته باخی خەونم
له بەر خۆر دەردەخا خۆی هەوری ڕەش پۆش


لە خەونم خۆ مەشارۆ خۆشەویستم
له خەو هەڵسێنه بەختی تار و ڕەش پۆش


(سەعید)خامۆشی خەم خانەی دڵی خۆی
خەیاڵ و خەونی خۆشی بێ تۆ ناخۆش

+ نوشته شده در پنجشنبه یکم دی ۱۴۰۱ ساعت 8:54 توسط سعید محمدی  | 

برچسب: نویسنده: آرمان قنبری تاريخ: چهارشنبه 28 دی 1401 ساعت: 20:10

صفحه بندی